ته‌ندروستی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ خوێندكاران سه‌ره‌تایی هه‌ڵوێستى خۆى ده‌رده‌برێت

ناوخۆ
  • 25-08-2021, 20:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند، ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی به‌كارناهێندرێت، چونكه‌ به‌پێی پرۆتۆكۆله‌ ته‌ندروستیه‌كان، ڤاكسین بۆ كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی به‌كارنایه‌ت. 
    سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشتیوانی له‌هه‌ر بڕیارێك ده‌كات كه‌ ژماره‌ی وه‌رگرانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا زیاد بكات، دواجاریش پارێزگاری له‌ته‌ندروستی گشتی بكات، به‌جۆرێك ببێته‌ هۆكار بۆ دروستكردنی سیستمی به‌رگریه‌كی جه‌سته‌ له‌ناو هاوڵاتیان.
    سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ خوێندكاران، سه‌یف به‌در رونیكرده‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیاریكردوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین گونجاوه‌، له‌ئێستاشدا خوێندكارانی سه‌ره‌تایی له‌ئێستادا به‌ده‌ركراون له‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسین وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ڤاكسین ده‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان 18 ساڵ زیاتره‌.
    باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ هه‌ندێك وڵات ته‌مه‌نی 16 و 17 ساڵان ڤاكسین وه‌رده‌گرن، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و پرسه‌ له‌ عێراق به‌ فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه‌ بدرێت".