به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،سێ بڕیار له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رده‌كات،ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌م ڕێكاره هاوتایه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى بێگه‌ردى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خاوێنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بههاوتهریبى له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى پێگهردى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خاوێنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پشت به‌ستن به مادده‌ى(38/حه‌وته‌م) له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره(9)ى ساڵى 2020 ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕیاریدا به:
یه‌كه‌م:ڕاده‌ستكردنى كۆپییه‌كى ڕاپۆرتى ئامێرى خێراكردنى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان بۆ بریكارى پارته سیاسییه‌كان وپاڵێوراوان پێش پرۆسه‌ى ڕه‌وانه‌كردنى ئه‌نجامه‌كان له‌ڕێگاى ئامێرى(VSAT ).
دووه‌م:ڕاده‌ستكردنى وێنه‌یه‌كى ئه‌نجامه‌كان وكاغهزى ده‌نگدان بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌ك تۆماركراو لهمیمۆرییهكان پێش په‌یوه‌ندیكردن به‌ئامێرى ( VSAT )وتۆڕى ئه‌لیكترۆنى له‌دواى كردنه‌وه‌ى كۆده‌كان له‌ڕێگاى به‌رنامه‌كانى تایبه‌تى كۆمسیۆن.
سێیه‌م:په‌یڕه‌وكردنى تیروپشكى ده‌ستى له‌هه‌ڵبژاردن ودیاریكردنى وێستگه‌كان كهپرۆسهى هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌نێو بنكه‌ى ناوه‌ندى ده‌نگدان ئه‌نجامده‌درێت.