به‌غدا-اه‌ع
به‌سه‌په‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕێككه‌وتنى بنه‌ماكان،له‌گه‌ڵ چین بۆ دروستكردنى وێستگه‌كانى ته‌زووى هه‌تاوى به‌ڕێوه‌چوو.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌سه‌په‌رشتى كازمى،ڕێككه‌وتنى بنه‌ماكان له‌نێوان وه‌زاره‌تى كاره‌با وكۆمپانیاى پاوه‌ر چاینه‌ى چینى به‌رێوه‌چوو،له‌باره‌ى دروستكردنى وێستگه‌كانى ته‌زووى هه‌تاوى به‌قه‌باره‌ى2000 مێگاوات،له‌قۆناغى یه‌كه‌م به‌قه‌باره‌ى 750 میگاوات جێبه‌جێ ده‌كرێت،تا گه‌یشتن به‌قه‌باره‌ى 2000 مێگاوات".
وتیشى"له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى مه‌ها حه‌مودى عه‌بدولجه‌بار به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى وبه‌رهێنان وگرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با وله‌سه‌ر لایه‌نى چینى لى دزه‌ى بریكارى به‌رێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاكه ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆكرد".
ڕایشیگه‌یاند"پرۆژه‌ى ته‌زووى هه‌تاوى،یه‌كێكه له‌پرۆژه پێشه‌نگه‌كانى عێراق وبۆ یه‌كه‌مین جاریشه جێبه‌جێده‌كرێت،ئه‌م پرۆژه‌یه ڕۆڵى ده‌بێت له‌زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با،وهه‌روه‌ها بۆ پشتیوانیكردنى سیسته‌مى نیشتمانى به‌ته‌زووى نوێكه‌ره‌وه‌ى خاوێن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌واژۆكردنى رێككه‌وتنى بنه‌ماكان عادل كه‌ریم بریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ كاروبارى به‌رهه‌مهێنان،وجیۆ فى جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاى پاوه‌ر چاینه‌ى چینى ئاماده بوون".