به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند داهاتى مانگى ڕابردوو زیاتر له6 ملیار دۆلار بووه،ئاماژه‌یشیدا تێكڕاى نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت زیاتر له71 دۆلار بووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كۆى هه‌نارده وداهاتى به‌ده‌ستهاتووى مانگى ته‌مموزى ڕابردوو،به‌پێى دوائامارى بڵاوكراوى كۆمپانیاى به‌بازاڕى نه‌وتى عێراق"سۆمۆ"،به‌مشێوه بووه"ڕێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو(90)ملیۆن و(467)هه‌زار و(794)به‌رمیل بووه،بهداهاتێك گه‌یشتۆته(6)ملیار و(475)ملیۆن و(512)هه‌زار دۆلار".
وتیشى"كۆى نه‌وتى خاوى هه‌نارده‌كراوى مانگى ته‌مموزى ڕابردوو لهكێڵگهكانى ناوه‌ڕاست وباشوورى عێراق گه‌یشتۆته(87)ملیۆن و(455)هه‌زار و(359)به‌رمیل،كه‌چى لهكێڵگهكانى كه‌ركوك له‌ڕێگاى به‌نده‌رى جیهان گه‌یشتۆته(3)ملیۆن و(12)هه‌زار و(435)به‌رمیل "،ڕایشیگه‌یاند"تێكڕاى نرخى یه‌ك به‌رمیل گه‌یشتۆته (71.578 ) دۆلار".
ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كراو له‌لایه‌ن(30)كۆمپانیا جیهانى ولهناسنامه جیاوازه‌كان لهبهندهرهكانى به‌سڕه وخۆر عه‌میه وبهندهره تاكه‌كانى كه‌نداو وبهندهرى جیهانى توركیاوه عه‌مباركراوه".
شایه‌نى باسه وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌چوارچێوه‌ى په‌رۆشى بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى گه‌لى عێراق بهپرۆسهكانى هه‌نارده‌كردن وداهاتى به‌ده‌ستهاتوو ئه‌م ڕێوشوێنه مانگانه‌ى گرتۆته‌به‌ر.