به‌غدا-اه‌ع
نه‌زار خه‌یروڵلا وته‌بێژى كۆنگره‌ى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى ئاماده‌كارى دروستكردووه بۆ ته‌واوكردنى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى په‌یوه‌ست بهلوتكهى به‌غدا.
خه‌یروڵلا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى ئاماده‌كارى دروستكردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى په‌یوه‌ست بهلوتكهكه"،وتیشى"ده‌ڕوانینه به‌شدارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌كۆنگره‌ى به‌غدا".
وتیشى"ئاماده‌یی نێوده‌وڵه‌تى پێویسته بۆ پته‌وكردنى ڕۆڵى عێراق"،دووپاتیشیكرده‌وه"كۆنگره‌ى به‌غدا به‌سه‌رپه‌رشتى عێراقه وبهدهمهوهاتنى سه‌ركرده‌كانى وڵاتان متمانه‌یه به‌ڕۆڵى عێراق".
ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت خواستێكى جددى هه‌یه بۆ دروستكردنى هاوبه‌شى ئابوورى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه".