به‌غدا-اه‌ع
جێنین ھێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه متمانه‌ی هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م له عێراق، ده‌بێته بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ دروستكردنه‌وه‌ی داهاتووێكی جیاواز.
پلاسخارت، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وتارێكی ده‌رباره‌ی ره‌وشی عێراق، پێشكه‌ش كرد،وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م دەتوانێت جیاواز بێت لەهه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2018"،هه‌روه‌ها ستایشى"ده‌ستكه‌وته‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد".
راشیگه‌یاند"متمانه‌ی هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م له عێراق، ده‌بێته بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ دروستكردنه‌وه‌ی داهاتووێكی جیاواز،ئاماژه‌یپێكرد، ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، پێنج هێنده‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ن كه له ساڵی (2018) له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شدار بوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كشانه‌وه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كارێكی ستراتیژی نیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك یاخوود كاندید و سیاسییه‌ك، بیكات.