پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دراو له‌دوو پارێزگا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 25-08-2021, 15:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاند،پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دراو له‌ پارێزگاكانی بابل و به‌غدا ده‌ستگیراون.
    شانه‌ى ناوبراو له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئاكامی هه‌وڵ و كۆششی هه‌واڵگریدا، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌پارێزگای به‌غدا دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی توانیان چوار كه‌س كه‌ پاره‌ ساخته‌ ده‌كه‌ن ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به‌سه‌ر(16) دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌دا گرتوه‌".
    وتیشى"هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیاندا، تیمه‌كانى ده‌زگاكه‌  له‌پارێزگای بابل له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی دادوه‌ری توانیان كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ساخته‌كاری دراوی كردوه‌،هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به‌سه‌ر(3)ملیۆن دینار جۆرى(10)هه‌زارى گرتووه‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ كه‌ و له‌ئێستاشدا بۆ گرتنه‌به‌ری كاری پێویست له‌ دژیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون.