كۆنگره‌ى دیالۆگى نیشتمانى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى ڕێزگرتن له‌فره‌ ئاینى ونه‌ته‌وه‌یی وئاینزایی له‌عێراق

سیاسی
  • 25-08-2021, 15:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆنگره‌ى دیالۆگى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ڕێزگرتن له‌فره‌ ئاینى ونه‌ته‌وه‌یی وئاینزایی له‌عێراق.
    كۆنگره‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كۆنگره‌ى دیالۆگى نیشتمانى به‌به‌شدارى به‌شێك له‌پێكهاته‌كان وپیاوانى ئاینى وسه‌رۆك هۆزه‌كان وكه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمى ونیشتمانییه‌كان له‌زۆربه‌ى ناوچه‌ وپارێزگاكانى عێراق ده‌ستپێكرد".
    وتیشى"ئامانج وپه‌یامى كۆنگره‌ى دیالۆگى نیشتمانى بریتى بوو له‌،یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان فاكته‌رێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ گوزارشتى دیموكراسى،دووه‌م په‌یڕه‌وكردنى ده‌ستوور ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌هه‌مووان وه‌ك چواچێوه‌یه‌كى یه‌كسانى ودادپه‌روه‌ر له‌سه‌ر رازى بوون،سێیه‌میش ده‌بێت هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌حكومه‌ت وپه‌رله‌مان كار بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى پاكى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وله‌بڕگه‌ى چواره‌میش هاتووه‌ ده‌بێت حكومه‌ت وپه‌رله‌مانى داهاتوو پابه‌ند بن به‌واده‌ زه‌مه‌نییه‌كانى كۆتاییهاتنى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا".
    له‌بڕگه‌ى پێنجه‌مى په‌یامى كۆنگره‌كه‌ش هاتووه‌"عێراق وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى سه‌ربه‌خۆییه‌،وله‌شه‌شه‌میش هاتووه‌ پێویسته‌ ڕێز له‌خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تى ئاشته‌وایی بگیرێت وه‌ك مافێكى ده‌ستوورى پارێزراو،وحه‌وته‌میش پته‌وكردنى تواناكانى ده‌زگا سه‌ربازى وئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان ودیاریكردنى رۆڵ وئه‌ركه‌كانیان،وهه‌شته‌میش به‌تاوانباركردن به‌پێى ده‌قه‌ یاساییه‌كان بۆ هه‌موو جۆره‌ بیانوویه‌كى هه‌ڵگرتنى چه‌كى به‌ره‌ڵلا له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌زگا فه‌رمییه‌كان،ونۆیه‌میش قه‌ده‌غه‌كردن وبه‌تاوانباركردنى وتارى توندڕه‌وى وڕه‌گه‌زپه‌رستى به‌یاساى ڕاشكاوانه‌،وده‌یه‌م ڕێزگرتن له‌فره‌ ئاینى ونه‌ته‌وه‌یی وئاینزایی له‌عێراق ویازده‌هه‌م دیاریكردنى لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت".
    له‌ دوانزه‌هه‌م بڕگه‌یش هاتووه‌ ده‌بێت حكومه‌تى داهاتوو ئه‌م خاڵانه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ:پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فراوان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دادگا بۆ وردبینیكردنى دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ساڵى 2003ه‌وه‌ ولێپرسینه‌وه‌ له‌كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م،هه‌روه‌ها حكومه‌تى داهاتوو به‌ڵێنیش بدات به‌كۆتایی هێنان به‌دۆسییه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و ڕووداوانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌كانى تشرین ڕوویانداوه‌،وپێشكه‌شكردنى هه‌ردوو یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونه‌وت وغاز بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌پێناو په‌سه‌ندكردنیان وبه‌جێگه‌یاندنى پرۆژه‌ى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى،له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵا بۆ وردبینیكردنى دۆسییه‌ى مه‌زادى دراو وكارى بانكه‌كان وڕێگریكردن له‌ده‌ستێوه‌ردانى حیزبى له‌ده‌زگا كارگێڕى وهونه‌رییه‌كانى ده‌وڵه‌ت.