كه‌عبى داواى پشتیوانیكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات له‌شه‌ڕه‌كه‌ى دژى كۆرۆنا

سیاسی
  • 25-08-2021, 17:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،داواى پشتیوانیكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد له‌شه‌ڕه‌كه‌ى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا،وبه‌مه‌ترسیدارترین دووژمن له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى ناویبرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌هانى عیقابى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ به‌وه‌كاله‌ت وشاندى یاوه‌رى به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى".
    كه‌عبى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند"ڤاكسینى به‌كارهێنراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،باشترین وتاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تا مه‌ترسیداره‌ به‌تایبه‌ت دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌وه‌ى"ده‌لتا"له‌عێراق كه‌مه‌ترسیدارترینه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان به‌ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانیانه‌وه‌،له‌پاڵ گۆڕانكارییه‌ جیاجیاكانى".ئاماژه‌یشیدا"به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كوتانى ڤاكسین به‌مدواییه‌دا هێمایه‌تى ئه‌رێنییه‌ ڕۆڵى ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان وگیانله‌ده‌ستدان".
    كه‌عبى"ئه‌ركى گه‌وره‌ى سوپاى سپى به‌مدواییه‌دا به‌رزنرخاند له‌میان به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى پشكنینه‌كان وبه‌رده‌وامبوونى پشكنینى مه‌یدانى له‌ژماره‌یه‌ك ناوچه‌دا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ترسیدارترین دووژمن له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى كه‌ئه‌ویش په‌تاى كۆرۆنا وگۆڕانكارییه‌كانێتى،وپه‌رۆشى به‌رده‌وام بۆ زیادكردنى ژماره‌ى ده‌روازه‌كانى پێدانى ڤاكسینى تایبه‌ت به‌په‌تاى كۆرۆنا،له‌پاڵ به‌شداریكردنیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ئاڕاسته‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى زیادكردنى پشكنینه‌ مه‌یدانییه‌ ڕاسته‌خۆكان له‌ناوچه‌ وشوێنكاره‌ بازرگانى ومۆڵه‌كان وكاركردن بۆ زیادكردنى ژماره‌ى ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا كه‌له‌ كۆمپانیا ره‌سه‌نه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت وئه‌كتیڤ بوونى له‌م بواره‌دا سه‌لمێندراوه‌،وهه‌روه‌ها زیادكردنى ژماره‌ى خێزانه‌كان وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و حاڵاتانه‌ى توشبووانى كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ له‌ژێرى چاودێرى ورددان".