كازمی ڕاسپاده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆیی ومامه‌ڵه‌كانی هاوڵاتیان ده‌رده‌كات

سیاسی
  • 25-08-2021, 16:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕاسپارده‌ى نوێى په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆیی ومامه‌ڵه‌كانی هاوڵاتیان ده‌ركرد.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمی پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د عادل روبه‌یعی كرد كه‌ له‌ كاتی جه‌نگدا برینداربوه‌ و به‌هۆی برینی قاچه‌كانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، گله‌یی له‌و چاره‌سه‌ره‌ دواكه‌وتوه‌كان ده‌كات كه‌ بۆی كراون و ناشتوانێت بژێوی ژیانی خۆی دابین بكات.
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"هه‌رله‌و دیداره‌دا، مسته‌فا كازمی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی خانه‌نشینی راسپارد، بۆ به‌په‌له‌ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانی هاوڵاتیان و راشیگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌لومه‌رجی خانه‌نشینكراوان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان له‌به‌رچاو بگیرێت.
    مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆیی و پێشێلكاریه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ سه‌رپێچین بۆسه‌ر مافی گشتی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ هه‌ن كه‌ له‌ ڕێگه‌ی خراپ به‌كارهێنانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ سودیان وه‌رگرتوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و شێواندنه‌ی به‌هۆی زیاده‌ڕه‌ویان له‌سه‌ری دروستكردوه‌.