به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌ت پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى چاكسازى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌لاوى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى نۆزده‌هه‌مین دانیشتنى تایبه‌ت به‌لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ستراتیژییه‌تى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كردووه بۆ مه‌وداى مامناوه‌ند 2022-2024 به‌ئاماده‌بوونى هه‌ر یه‌كه له‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى چاودێرى گوژمه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى فیدڕاڵى،و بریكارى وه‌زاره‌ت وڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران وڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى دارایی وژماره‌یه‌ك به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ووه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌دانیشتنه‌كه ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى تاوتوێكران له‌نێویشیاندا ته‌واوكردنى گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست بهمیكانزمى فراوانكردنى لایه‌نى داهاتى گشتى وبه‌دواداچوونى ئه‌و ده‌قانه‌ى ده‌خرێنه نێو پرۆژه بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی داهاتوو".
ئاماژه‌یشیدا"له‌دانیشتنه‌كه چاوخشاندنه‌وه به‌نموونه‌یه‌كى بوودجه‌ى گشتى پێشنیاركراو بۆ ساڵى دارایی داهاتوو كرا كه‌له‌لایه‌ن ڕاوێژكارى سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابوورى پێشكه‌شكراوه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌دانیشتنه‌كه گفتوگۆى ڕاپۆرتى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى كرا له‌باره‌ى تێچووى به‌سه‌ربازكردنى پێویست وڕێكارى تاوتوێكردنى ده‌سته‌به‌ركردنى گوژمه‌كان له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى بوودجه".
عه‌لاوى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراقى له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى دارایی پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى چاكسازى،تایبه‌ت بهنهخشاندنى سیاسه‌تى دارایی ته‌ندروست وئامادهكردنى پرۆژه بوودجهكان كهگونجاون له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى ئاڵنگارییه داراییه‌كانى ئێستا،كههاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌رك وههنگاوهكانى ئاماده‌كردن وجێبه‌جێكردنى بوودجه‌ى گشتى به‌پێى به‌رنامه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى یه‌كسانى دابه‌شكردنى سامانى وڵات وبهجێگهیاندنى پلانى گه‌شه‌پێدانى گشتگیر بۆ ئابوورى عێراق به‌گشتى".