کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن: ئێمە لە هەڵبژاردنی تایبەت و هڵاوێرد نزیک دەبینەوە

سیاسی
  • 24-08-2021, 21:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ،ئه‌مڕۆ  سێشەممە ،جه‌ختیكرده‌وه‌ کە لەهەڵبژاردنی تایبەت نزیک دەبێنەوە.
    لە راگەیەندراوێکى كۆمسیۆن کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران حاکم جەلیل عەدنان خەلەف لە بارەگای كۆمسیۆن لە بەغدا چاوى كه‌وت به‌  باڵیۆزی سوید لەعیراق جۆناس لوڤین و سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی نەرویج ئۆی دینستاد".
    بەپێی راگەیەندراوەکە، "عێراق لە 10ی تشرینی یەکەم نزیک دەبێتەوە كه‌ رۆژى هەڵبژاردنی تایبەت و هه‌ڵاوێرده‌" هه‌روه‌ها"سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە باڵیۆزانى  سوید و نەرویجەوە بۆ میوانەکانی ڕونیکردەوە
    ئەوه‌ش هاتووه‌  بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییە جەماوەرییەی کە خۆپیشاندەران لە زیاتر لە پارێزگایەکی عێراق دەریانبڕیوە".
    وتیشی:"پێکهاتەی کۆمسیۆنی ئێستا، یاساکەی، سیستمی هەڵبژاردن و خودی یاسای هەڵبژاردن هەموو لەسەر بنەمای ئەو شتانەیە کە داواکارییە جەماوەرییەکان داوایان کردووە"
    وتیشی:"كۆمسیۆن ڕێگایەکی دوورودرێژی بریوه‌ بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن، ئەمەش وای لێدەکات لەڕووی تەکنیکییەوە ڕازیبین بەئامادەکاریەکانمان"
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی سوید و سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی نەرویج باسی لەپشتیوانی ولاتەکانیان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەپێی بڕیارەکە، هەروەها سوید و نەرویج ئامادەکاری دەکەن بۆ ناردنی چاودێران بۆ بەشداریکردن لەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوەی هەڵبژاردن "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لە سەرکەوتنە لە دەربڕینی ئاواتی عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بە ئازادی و شەفافییەتی"
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە کۆتایی سەردانەکەدا، لە کۆمسیۆندا باس لە ئامادەکارییەکان کرا، دەربارەی ئاستی چاپکردنی کاغەزی دەنگدان، میکانیزمی وەرگرتنی چاودێرانی نێودەوڵەتی و چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی قەیرانی پەتای کۆرۆنا".