بهغدا-اهع
شاندێکی کۆنسوڵی عێراقی ،ئهمڕۆ سێشەممە لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران لە لیتوانیا ئیتیوداز پینکێڵس گفتوگۆیان کرد بۆ ئاسانکاریی بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە خوازیاری گەڕانەوەی پەناخوازانی خۆبەخشی عێراقن.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) راگهیاند:"بەیانی ئەمڕۆ شاندی کۆنسوڵی عێراق لەگەڵ پینکڵس کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی کاروبار و ڕەوشی مرۆیی پەناخوازانی عێراق و بۆ ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکانی ئەو کەسانەی کە خوازیاری گەڕانەوەی خۆبەخشانەن بۆ عێراق"
ئاماژەی بەوەکرد"لە میانەی کۆبوونەوەکەدا شاندی عێراق جەختیان لەسەر پێویستی بە لەبەرچاو گرتنی مافەکانی مرۆڤ و دۆخی مرۆیی ڕەخنەیی و پێداویستییە بەپەلەکانیان کردەوە".
هاوکات ئاماژەی بەئامادەیی ژمارەیەک لەهاووڵاتیان کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دوای وەرگرتنی پاسپۆرت لەوەفدی کۆنسوڵی و داوایکرد کە کاری ڕۆتین کورتبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بیانهێنرێتە وڵات".
وتیشی:"دوای کۆبوونەوەکە، شاندەکە بەردەوام بوون لە دەرکردنی پاسپۆرت لە شوێنی کامپی پەنابەران و هەوڵەکانیان دیاری کرد بۆ ئەوەی لە 29 کەمپی ناوچە جیاجیاکانی لیتوانیا بە تەواوی عێراقیەکان کۆببنەوە".