كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ حكومه‌ت سازش ناكات له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خویدا

سیاسی
  • 24-08-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ،ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە حکومەتی سازش ناكات له‌ ئەنجامدانی هەڵبژاردن له‌ كاتى دیارى كراوى خۆى كه‌ ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم بڕیار له‌ باره‌وه‌ دراوه‌.
    نازم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" ئەنجومەنی وەزیران هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەتی کارەبا بۆ وەزارەتی کارەباو وزەی نوێ پەسەندکردووە" رونیكرده‌وه‌" کە ئەو گۆڕانکاریەی بەناوی وەزارەتی کارەباوە بەدوادا دێت کار و بەکارهێنانی مانای وزەی نوێ".
    وتیشی:"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دامەزراندنی کۆمپانیای بەسرە و کۆمپانیای کارەبای فوراتی ناوەڕاستی پەسەند کرد".
    نازم، وتیشی:"کارێکی دیپلۆماسیی بەردەوام هەیە کە تێیدا پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شاهیدی باڵادەستییەکی بێوێنەیە".
    باسى له‌وه‌كرد"لیژنە تەکنیکییەکان لە عێراق و کوێتەوە کار لەسەر خشتەی دیاریکراو دەکەن بۆ ئەو پرۆژانەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەستپێدەکەن".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"لوتکەى به‌غدا هەوڵەکانی عێراقە بە شێوەیەکی دیپلۆماسی و حکومەتی كه‌ توانیویەتی لە دیمەنی نێودەوڵەتیدا قبوڵکردن وەربگرێت".