به‌غدا-اه‌ع
لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشەممە،جه‌ختیكرده‌وه کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ نەکردووە.
ناجی سعێدى ئەندامی لیژنه‌ى دارایى بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:"بڕگه‌ى تایبه‌تى هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا زۆر ڕوونە"،كه ده‌ڵێت "هەرێم ناتوانێت هیچ دەرماڵەیەک لە بودجەی گشتی ڕادەست بکات بەبێ ئەوەی داهاتی نەوتى و نا نەوتى بۆ حکومەتی فیدڕاڵی".
وتیشی:"هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکردووە"
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"پێدانى 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان پێچەوانەی یاسای بودجەیە".