کەعبی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەردەوام بێت لە به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش لە بواری فکری و هەواڵگرییەوە

سیاسی
  • 24-08-2021, 15:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلکەعبی ڕۆژی سێشەممە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەردەوام بن لە شەڕی داعش و شانه‌ نوستووه‌كان لەڕووی فکری و هەواڵگرییەوە، هاوكات ئانیكا بۆڵتۆن باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا به‌رپرسى دۆسیه‌ى داعش باسى له‌ گرنگى به‌شدارى كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كرد له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن كه‌عبى كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن کەریم کەعبی ،ئه‌مڕۆ سێشەممە ،نپێشوازى كرد له‌ ئانیكا بۆڵتۆن باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا به‌رپرسى دۆسیه‌ى داعش و شاندى یاوه‌رى بەئامادەبوونی پەرلەمانتار عومەر ڕێکانی ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکان لەکاروباری سیاسی و دۆسیه‌ى بەرژەوەندیی هاوبەشدا".
    وتیشى "کەعبی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا کرد کە لە ڕووی فکری و هەواڵگرییەوە بەردەوام بن لە شەڕ و شکستپێهێنانی داعش و خانە خەوتووەکانی و پشتیوانی پێویست بۆ ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە وتیشی:"بۆ ئەوەی ڕەگی ئەم ئایدیۆلۆژیا توندڕەوە بکێشێت و ئەو کاریگەرییە دەروونییانەی کە ئەو هێزە تاریکانە بەسەر گەلانی ناوچەکەدا هەبووە، چارەسەر بکرێت".
    رونیكرده‌وه‌ "باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا ئەرکێکی دیپلۆماسیی کارایە کە ڕۆڵێکی گرنگ و جیاکاری بینیوە لە پتەوکردنی بۆندی هاوکاری و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و کلتورییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
    ناوبراو داوای کرد کە "بەردەوامی دیالۆگ و دیدارەکانی نێوان هەردوولا بۆ سوودوەرگرتن لە داهاتووی دوو گەلی دۆست".
    بۆڵتۆن ستایشی "ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و کەعبی کرد لە یاسادانانی چەندین یاسای گرنگ کە پشتگیری ئازادیەکان و برەودان بە دیموکراسی دەکەن".
    وتیشی:"گرنگە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن".
    بۆڵتۆن وتی وڵاتەکەی زۆر بەپەرۆشە بۆ "پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ عێراق و پشتیوانی لە هەموو شتێکدا کە سەقامگیریی ئەمنی بۆ وڵات بهێنێت".