فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانیا رفێندرا

جیهانی
  • 24-08-2021, 10:24
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌، له‌كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ئێران رفاندوه‌. 
    یفگینی یه‌نین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له‌ كابوڵی پایته‌خت چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌ماندا گرتوه‌ و به‌ره‌و ئێران رفاندویانه‌.
    وتیشی، "سێ جار هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ داببه‌زێنن و له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی ئۆكرانیا فڕۆكه‌كه‌ بنیشێننه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بون". 
    جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، ئاماده‌ نه‌بو هیچ زانیاریه‌كی دیكه‌ له‌سه‌ر جۆری فڕۆكه‌كه‌ و ژماره‌ی سه‌رنشینه‌كانی بخاته‌ڕو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌داهاتویه‌كی نزیكدا زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن.
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌فته‌ی رابردو، لیژنه‌یه‌كی دیپلۆماسیان به‌سه‌رۆكایه‌تی دیمتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا پێكهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فڕۆكه‌ له‌كابوڵی پایته‌خت بكه‌ن و ده‌ست به‌گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و به‌شێك له‌ ئه‌فغانیه‌كان بگوازنه‌وه‌.