به‌دواداچوون-اه‌ع
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ڕۆژی دوشه‌ممه نزیكه‌ی 11.000 (یازده هه‌زار) كه‌سیان له ڕێگه‌ی 50 (په‌نجا) گه‌شتی ئاسمانی له ئه‌فغانستانه‌وه گواستوه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشك سپی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 5:00ی ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه، 10.900 (ده هه‌زار و نۆسه‌د) كه‌سیان له ئه‌فغانستانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی 50 (په‌نجا) گه‌شتی ئاسمانیه‌وه گواستوه‌ته‌وه.
سوپای ئه‌مریكا دوێنێ دوشه‌ممه، 15 (پازده) گه‌شتی ئاسمانی له كابوڵه‌وه بۆ واشنتن ئه‌نجامداوه و 6.600 (شه‌ش هه‌زار و شه‌شسه‌د) كه‌سی گواستوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاش، 4.300 (چوار هه‌زار و سێسه‌د) كه‌سیان له‌ڕێگه‌ی 34 (سی و چوار) گه‌شتی ئاسمانیه‌وه گواستوه‌ته‌وه.
له 14ی ئابه‌وه ئه‌مریكا ده‌ستیكردوه به گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانی وڵاتیه‌كه‌ی و به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوكاریان بون و تا ئێستاش 48.000 (چل و هه‌شت هه‌زار) كه‌سیان له ئه‌فغانستان گواستوه‌ته‌وه.
به‌هۆی روداوه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ كۆبونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.