به‌غدا-اه‌ع
شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح میرى كوه‌یت،سوباح ئه‌حمه‌د خالید ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لسوباح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاسپارد بۆ ئاماده‌بوونى كۆنگره‌ى وڵاتانى دراوسێى عێراق كه‌بڕیار وایه شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌به‌غدا سازبكرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوه‌یت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى كوه‌یتى(كونا)گواستیه‌وه بڵاویكرده‌وه"شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح میرى ده‌وڵه‌تى كوه‌یت،شێخ سوباح ئه‌حمه‌د خالید ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لسوباح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاسپارد بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ى هه‌رێمایه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى عێراق كه‌بڕیاره شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌روارى28ى ئه‌م مانگه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمارى فه‌ره‌نساى دۆست سازبكرێت به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیكردنى پرۆسه‌ى ده‌ستوورى عێراق وهاریكاریكردنى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان كهڕووبهرووى بۆته‌وه وپتهوكردنى ئه‌ركى به‌هێزكردنى سه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدان ودووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه وبهرهنگاربوونهوهى تیرۆر وتوندڕه‌وى".
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو سه‌ردانى كوه‌یتى كرد وله‌و سه‌ردانه چاوى كه‌وت بهمیرى وڵات وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه له‌كوه‌یت.