به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا تاقیگه‌ى نوێى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌به‌غدا وپارێزگاكان له‌چوارچێوه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى كۆنترۆڵكردنى په‌تاكه ده‌كرێنه‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وامه له‌كردنه‌وه‌ى هۆبه‌ى نوێ وفراوانكردنى تواناى دامه‌زراوه‌یی وقهبارهى قه‌ڕوێڵه‌یی،به‌تایبه‌ت قهڕوێڵهكانى چاودێرى چڕ وچاودێرى هه‌ناسه‌دان بۆ حاڵه‌ته ناجێگیره‌كان وكاركردن بۆ كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان یاخود ده‌زگاى نوێى ته‌ندروستى وهه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وانه‌ى تر كه‌هه‌ن بۆ پێشوازیكردن لهنهخۆشانى كۆرۆنا".
وتیشى"تۆماركردنى توشبووان ڕۆژانه به‌رده‌وامه به‌هۆى سستى پابه‌ندبوون بهڕێوشوێنهكانى خۆپارێزى"،وتیشى"ناوه‌ندێكى ته‌ندروستى گشتى كراوه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنى نه‌وه‌ى ڤایرۆسى گۆڕاوى ده‌لتا وئه‌وانه‌ى تر،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاقیگه‌ى تر هه‌ن له‌به‌غدا وپارێزگاكان ده‌كرێنه‌وه بۆ ئاشكراكردنى نه‌وه‌ى گۆڕاو یاخود ئه‌وانه‌ى له‌داهاتوودا ده‌گۆڕدرێن له‌میان ڕێوشوێنى نوێ كۆنترۆڵكردنى په‌تاكه".