به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه گه‌یشته لێتوانیا بۆ ئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كان".
سه‌حاف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند" شاندێكى دیبلۆماسى كونسولگه‌رى گه‌یشته لێتوانیا له‌پێناو پێشكه‌شكردنى هاریكارى وئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"شانده‌كه ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوو،وچاوى كه‌وت تۆمار سیبوفلسكى به‌به‌رپرسى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ناوه‌ندى كۆچبه‌رانى بیانى له‌كه‌مپى خوازیارانى په‌نابه‌رێتى له‌ناوچه‌ى ببراداى سنوورى،ومینداكوس لادیكا ڕاوێژكار له‌به‌شى هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى پاسه‌وانى سنوور".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌ردوولا باسیان له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان كرد له‌م كه‌مپه كه‌ژماره‌یان 275ه وله‌نێویشیاندا 14 خێزان هه‌ن".
سه‌حاف دووپاتیشیكرده‌وه،له‌دواى دیداره‌كه پاسپۆرتى كاتى بۆ ژماره‌یه‌ك عێراق ده‌ركرا كه‌ده‌یانه‌وێت له‌م ناوه‌نده‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌رێنه‌وه،وپێداچوونهوهیش بهدۆخى ژیانیان وپێداویستییهكانیان".