به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕێنماییدا بهبهدواداچوونى پێداویستییه‌كانى خزمه‌تگوزارى شارۆچكه‌ى تارمییه،هۆشداریشیدا لهقۆرخكردنى فهرمانگهكانى ده‌وڵه‌ت وداهاتهكانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كازمى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سه‌ردانى قایمقامیه‌تى شارۆچكه تارمییه كردووه،له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارۆچكه‌كه بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر گرفته ئه‌منى وخزمهتگوزارییهكانى ئه‌و شارۆچكه‌یه".
وتیشى"كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى خۆجێى شارۆچكه‌كه كۆبووه‌وه،وگوێ له‌كێشه‌كانیان گرت لهشارهدێیهكانى تارمییه وناوچهكانى به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن".
ڕاسپاردهیشیدا"بهبهدواداچوونى پێداویستییه‌كانى خزمه‌تگوزارى وپێدانى پێشینه بۆ پرۆژه‌كانى ئاوه‌ڕۆ".
كازمى هۆشداریشیدا له"قۆرخكردنى فهرمانگهكانى ده‌وڵه‌ت وداهات وپرۆژهكانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌م باره‌یه‌وه ڕێكارى یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوایشى له‌دانیشتوانى شارۆچكه‌كه كرد"هاوكارى هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان بكه‌ن لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،ونه‌هێشتنى په‌ناگه‌كانیان،له‌پێناو سه‌قامگیرى تارمییه،وبهجێگهیاندنى ئاسایشى خێزانه ئارامه‌كان".