وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ مۆسكۆ

سیاسی
  • 23-08-2021, 15:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ مۆسكۆ پایته‌ختى ڕووسیا.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌،"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ 2021/8/23،به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌خت.
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی شاندی عێراقی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و ڕوسیا، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕوسیا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری هاوبه‌ش له‌ هه‌مو بواره‌كاندا ئه‌نجامده‌دات، یه‌كێك ده‌بێت له‌ ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌، گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی دیكه‌ش ده‌كرێت.