به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕێنماییدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌یوه‌ست به‌یاسادانان به‌و پێیه‌ى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت تیایدا نوێنه‌ر بێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد لهكهریم خه‌سباك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ى عه‌بدولـله‌تیف نایف وئه‌حمه‌د مهعینى،وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت،به‌ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د یوسف ڕاوێژكارى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وفراس حسێنى ڕاوێژكارى لێكۆڵینه‌وه وپێشكه‌وتن".
كه‌عبى،به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له"به‌رده‌وامبوونى پشتیوانییهكانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ كارى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت ودهستهبهركردنى هه‌موو پێداویستییه‌كانى به‌تایبه‌ت دارایی بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌ربه‌خۆیی كاره‌كانى وئه‌نجامدانى ئه‌و ئه‌ركه پێسپێردراوه،وهه‌روه‌ها كاركردن بۆ ده‌ركردنى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت له‌كاتى ڕه‌وانه‌كردنى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ودهستهبهركردنى گوژمه‌ى دارایی پێویست ودامه‌زراندنى كارمه‌ندى مرۆیی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه".
ئاماژه‌یشیدا"به‌پێویستى ته‌واوكردنى كاره‌كان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بێت لهدهستهبهركردنى ڕه‌سه‌نایه‌تى وتۆكمهیی یاسادانان".
كه‌عبى ڕێنمایشیدا"لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دروست بكرێت بایه‌خ به‌خوێندنه‌وه وبهجێگهیاندنى پێشنیار وپرۆژه یاساكان بدات،به‌نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌یه‌ك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار،به‌مه‌رجێك ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رى سه‌ره‌كى بێت تیایدا".
ئاماژه‌یشیدا به‌گرنگى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت ڕۆڵى خوازیارى خۆى بكات له‌چاودێریكردنى تۆكمه‌یی یاسادانانهكان وسه‌رنج تێبینییه‌كانى له‌م باره‌یه‌وه له‌ڕێگاى ڕاپۆرتى وه‌رزى ڕاده‌ستى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات"،دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ولیژنه‌ى داراییه‌كه‌ى وبه‌سه‌رپه‌رشتى خۆى ومیواندارى نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت دانیشتنێكى تایبه‌ت ساز ده‌كات له‌كاتى گه‌یشتنى پرۆژه یاساى بوودجه بۆ پاڵپشتى كردنى گوژمه داراییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت