سەرۆک كۆمار له‌پەیامی تێپەڕبونی سه‌د ساڵ: جەخت لەخواست و هیوای عێراقییەکان دەکەینەوە بۆ دەوڵەتێکی ئارام

سیاسی
  • 23-08-2021, 13:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌،لەخواست و هیوای عێراقییەکان  بۆ دەوڵەتێکی ئارام و ئاسایش،كه‌خزمەتکاری خەڵکەکەی بێت لەرێگەی حوکمێکی رەشید
    سه‌رۆك كۆمار لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاند"ئەمڕۆ سەدەیەکی تەواو بەسەر دامەزراندنی عێراقی نوێدا تێدەپەڕێت کە هاوکاتە لەگەڵ دەستبەکاربونی (خوالێخۆشبو) مەلیک فەیسەڵی یەکەم".
    وتیشى" ئەمڕۆ یادی تێپەڕبونی 100 ساڵ لەروداوی مێژویی، بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت و هەروەها پاشەکشەکردن  لەئەنجامی  جەنگەکان،  نەهامەتی و ستەمکاری دەکەنەوە".
    سەرۆک كۆمار ئەوەشی خستوەتەڕو، "لەم یادەدا جارێکی دیکە جەخت لەخواست و هیوای عێراقییەکان دەکەینەوە بۆ دەوڵەتێکی ئارام و ئاسایش، دەوڵەتێک کە خزمەتکاری خەڵکەکەی بێت لەرێگەی حوکمێکی رەشید و گوزارشت بکات لەئیرادەی سەربەخۆیی خۆی."