لە بەسرە تۆمەتبارانی كوشتنی بەرێوەبەری سوتەمەنی سەفراوان دەستگیر كران

ئەمنی
  • 18-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەسرە – ا ه ع پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسرە، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند تۆمەتبارانی كوشتنی بەرێوەبەری سوتەمەنی سەفوانیان دەستگیر كردوە. وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: مەفرەزەیەكی نەهێشتنی تاوان لە قەزای زوبێر تۆمەتبارانی كوشتنی بەرێوەبەری سوتەمەنی سەفوانیان دەستگیركردوە، ئاشكراشیكرد ئەو تۆمەتبارانە دانیان بە تاوەنەكەیاندا ناوە. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، رێوشوێنی یاسایی لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانەدا گیراوەتەبەر و رەوانەی دادگا كراون.