كازمى:عێراق به‌ره‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت وحكومه‌تیش هه‌موو پێداویستییه‌ یاساییه‌كانى ته‌واوكردووه‌

سیاسی
  • 22-08-2021, 20:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،عێراق به‌ره‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت وحكومه‌تیش پێداویستییه‌ یاساییه‌كانى ته‌واوكردووه‌،هه‌روه‌ها مه‌رزوق غانم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یتى ئاماژه‌یدا هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر عێراق له‌هه‌مان كاتدا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر كوه‌یت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كازمى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،چاوى كه‌وت به‌مه‌رزوق غانم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یتى".
    كازمى"خواستى حكومه‌ت وگه‌لى عێراق ده‌ڕبڕى،بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتى كوه‌یت له‌هه‌موو ئاست وبواره‌كاندا"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق وكوه‌یت به‌تێپه‌ڕاندنى نه‌هامه‌تییه‌كانى ڕابردوو وسه‌یركردنى دوارۆژ،ده‌توانن ده‌ستكه‌وتى زیاتر به‌دى بهێنن له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى وهه‌رێمایه‌تى،كه‌كاریگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌".
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌"سوودوه‌رگرتن له‌تواناكان كه‌په‌یوه‌ندى جوگرافى وبه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ستراتیژى وئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وپه‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان هه‌ردوو گه‌لى برا،به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ى ڕه‌وشى هه‌ستیارى ناوچه‌كه‌ ده‌سته‌به‌رى ده‌كات
    كازمى له‌قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه‌"عێراق به‌ره‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆى له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو هه‌نگاو ده‌نێت،وحكومه‌تیش توانى پێداویستییه‌ یاساییه‌كانى ته‌واو بكات،ویاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نێت،وه‌ك به‌ده‌مه‌وهاتنێك بۆ خواستى عێراقییه‌كان،له‌پێناو ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان گوزارشتى ڕاسته‌قینه‌ى خواسته‌كانیان بێت".
    لاى خۆیه‌وه‌ مه‌رزوق غانم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یتى ڕایگه‌یاند"به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وبه‌هێزبوونى له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوه‌یته‌،كه‌فاكته‌رێكى گرنگ ده‌بێت بۆ سه‌قامگیرى عێراق،وهه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر عێراق له‌هه‌مان كاتدا مه‌ترسى ده‌بێت بۆ سه‌ر كوه‌یت"،هه‌روه‌ها گرنگى پشتیوانى ئاڵوگۆڕى نێوان هه‌ردوو ده‌ڕبڕى به‌تایبه‌ت له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".