به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند حكومه‌ت کاردەکات بۆ ئەوەی عێراق بکرێتە خاڵی کۆبونەوەی دیالۆگ و گفتوگۆ،كه‌چى نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح ئه‌میرى كوه‌یت جه‌ختیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیكردنى عێراق وحكومه‌ته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئاڵنگارییه‌كان.
نوسینگەی ڕاگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویکردەوە،"مستەفا کازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لەگەڵ شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح، ئەمیری کوەیت بە ئامادەبونی شێخ سەباح خالید ئەلحەمد ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبوەوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و رێگاکانی گەشەپێدانیان بۆ گەیشتن بەقۆناغێکی پێشکەوتو، هەروەها تاوتوێی پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش لەبوارەکانی ئابوری، وەبەرهێنان و پیشەسازی و بازرگانی کران.
سەرۆک وەزیران سوپاس و پێزانینی عێراقی دەربڕی بۆ پێگەی ئەمیری کۆچکردو شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح و تێڕوانینی پشتگیریکردنی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەر وڵات، هەروەها ئاماژەی بە ئەو تەحەدایانە کرد کە روبەڕوی ناوچەکە بوەتەوە وەک بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، خراپی دۆخی ئابوری و گرژییەکانی ناوچەکە.
کازمی جەختیشیکردەوە، حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ ئەوەی عێراق بکرێتە خاڵی کۆبونەوەی دیالۆگ و گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا و هەوڵەکانیش چڕدەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریکردنی عێراق.
ئەوەشی خستەڕو، حکومەتی عێراق لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە کۆنفرانسی بەغدا میوانداریی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێ و عێراق دەکات و خواستی عێراق بۆ بەشداریکردنی کوەیت لە بەرزترین ئاستەکاندا لە کۆنفرانسەکە دەربڕی.
لاى خۆیه‌وه نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح ئه‌میرى كوه‌یت به‌خێرهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى بۆ كوه‌یت كرد"،هیوایشى خواست"به‌پته‌وكردنى هاریكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا".
جه‌ختیشیكرده‌وه"كوه‌یت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیكردنى عێراق وحكومه‌ته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئاڵنگارییه‌كان وبه‌شداریكردن له‌نه‌هێشتنى ئاسته‌نگه‌كان،له‌پێناو پته‌وكردنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌كان،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لانى هه‌ردوو وڵات".
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌غدای به‌ره‌و کوەیت به‌جێهێشت،وپێشوازى فه‌رمى لێكرا وتیایدا سروودى نیشتمانى عێراق وكوه‌یت لێیدرا وپاسه‌وانى شه‌ڕفیش نمایشێكى كرد.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات