سه‌رۆك كۆمار ومیرى قه‌ته‌ر جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گرنگى چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌

سیاسی
  • 21-08-2021, 20:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار وشێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر،ئەمڕۆ شەممە،جەختیانکردەوە لەپێویستی چەسپاندنی ئاسایش وسەقامگیری لەناوچەکە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە بڵاویکردەوە" بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یٔێوارەی یٔەمڕۆ شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد یٔال سانی، میری قەتەر یٔەنجامدا".
    ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارە جیاجیاکان کرا، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.
    هەروەها ئاماژەیشیدا" باس لە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی کرا، و جەختکرایەوە  لەپێویستی چەسپاندنی یٔاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا".