به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هۆشداریدا لهبهرزبوونهوهیهكى نوێى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا،هه‌روه‌ها واده‌ى چوونه نێو شه‌پۆڵى چواره‌م لهوڵاتیشى دیاریكرد.
جه‌واد موسه‌وى بڕیارده‌رى شانه‌كه،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئامارى بڵاوكراوه دیاریكردنى ژماره‌ى توشبووان وپشكنینهكانه پێش 24 بۆ 48 كاتژمێر له‌ڕاگه‌یاندنى"،روونیشیكرده‌وه"ژماره‌ى توشبووان نزیكه‌ى 3900 به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پشكنینه‌كان له‌به‌ر كه‌مى ئه‌نجامدانى".
موسه‌وى وتیشى"پشكنینه‌كان ته‌نها 23 هه‌زار پشكنینه به‌هۆى سه‌رقاڵبوونى ڕۆلهكانى گه‌له‌كه‌مان به‌ڕۆژى نۆ وده‌ى مانگى موحڕهمى پیرۆز(عاشوورا)،وبهڵگهیش له‌سه‌ر ئه‌مه مانه‌وه‌ى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌به‌رزى،85 گیانله‌ده‌ستدان".
ڕایشیگه‌یاند"ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى ته‌واو بكرێت بۆ ئامارى توشبووان وه‌ك ژماره‌ى توشبووان وبهروارى ئاماره‌كه وژماره‌ى پشكنینه‌كان وژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان ،وژماره‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین،نه‌ك ته‌نها تیشك خستنه‌سه‌ر زانینى ژماره‌ى توشبووان به‌ته‌نها".
وتیشى"بۆیه ژماره‌ى توشبووان له‌ڕۆژانى داهاتوودا جارێكى تر به‌رزده‌بێته‌وه،به‌ڵام ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ى به‌رزى پێوانه‌یی چونكه ئێمه له‌قۆناغى كۆتایی شه‌پۆلى سێیه‌مین،بۆ زانینیش شه‌پۆلى چواره‌مى ڤایرۆسه‌كه له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا یان له‌كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ ڕووده‌دات".
ئه‌وه‌یشى وت"به‌هێزى ومه‌ترسى شه‌پۆلى چواره‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ى ڕێژه وژماره‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌عێراق له‌نێو ژماره‌ى خه‌ڵك له‌مانگه‌كانى داهاتوودا چۆن ده‌بێت"،هیوایشى خواست"شه‌پۆلى چواره‌مى داهاتوو سووك بێت وڕۆڵهكانى گه‌له‌كه‌مان هۆشیار بن بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست