به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،میكانزمى هاوتاكردن نێوان ئه‌نجامه‌كانى ئه‌لیكترۆنى وده‌ستى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌بڕیاره له10ى تشرینى یه‌كه‌م داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت ده‌خاته‌ڕوو.
داوود سه‌لمان به‌رپرسى ڕێوشوێن ومه‌شقكردن له‌فه‌رمانگه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى كۆمسیۆن له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامه به‌راییه‌كان دواى 24 كاتژمێر لهكۆتاییهاتنى كاتى ده‌نگدان له‌كاتژمێر شه‌شى ئێواره ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت،ئه‌مه‌یش ئه‌نجامى وێستگه‌كان ده‌بێت كه‌به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ڕه‌وانه ده‌كرێت وپرۆسهى هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى تیایاندا ئه‌نجام نادرێت".
سه‌لمان وتیشى"به‌پێى مادده‌ى 38 له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ژماره 9ى ساڵى 2020،كه‌ده‌ڵێت ده‌بێت یه‌ك وێستگه هه‌بێت پرۆسه‌ى هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى تیایدا ئه‌نجام بدرێت،بۆیه ئه‌نجامى ئه‌م وێستگه‌یه به‌ئه‌لیكترۆنى ڕه‌وانه ده‌كرێت به‌ڵام له‌ناوه‌ندى كۆكردنه‌وه‌ى داتاكان بهكارناهێندرێت،كه‌چى وێستگه‌كانى تر ئه‌نجامه‌كانى به‌كارده‌هێندرێت هه‌ر له‌ساتى گه‌یشتنى".
شایه‌نى باسه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له30 ئایارى ڕابردوو ڕایگه‌یاند،ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد