به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كاریگه‌ری سه‌رجه‌م ڤاكسینه په‌سه‌ندكراوه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عێراق سه‌لمێندراون دژ بهنهوهكانى ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سیف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، ئه‌و زانیاریانه‌ی لێره‌و له‌وێ له‌باره‌ی جیاوازی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌رجه‌میان دورن له‌ڕاستیه‌وه، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه په‌سه‌ندكراون و له عێراقدا هه‌ن كاریگه‌ریان هه‌یه به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانى ئێستاى ڤایرۆسه‌كه كهلهوڵاتدا هه‌ن".
وتیشی، "هه‌مو ڤاكسینه‌كان كه له عێراقدان، كاریگه‌ریه‌كه‌یان سه‌لمێندراوه و به‌دو ژه‌م ده‌كرێت هاوڵاتیان به‌كاری بهێنن".
پێشتریش، توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی ئۆكسفۆردی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامدرابو بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنای ده‌لتاوه، دو ژه‌م به‌كارهێنانی ڤاكسین كاریگه‌ریه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و پێویسته ژه‌می سێیه‌م به‌كاربهێندرێت.
له‌باره‌ى ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسینه‌كانى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وڵاتان به‌كارده‌هێندرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشووتر ڕاگه‌یاندبوو پرۆتۆكۆڵى په‌یڕه‌وكراو پێدانى دوو ژه‌مه له ڤاكسینه‌كان.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند" پرۆتۆكۆڵى په‌یڕه‌وكراو له‌ئێستادا ولهزۆربهى وڵاتان پێدانى دوو ژه‌مه لهڤاكسینه به‌كارهێنراوه‌كان كه كارابوونیان سه‌لمێندراوه".
به‌در وتیشى"هه‌موو هێما زانستییه‌كان جهختدهكهنهوه وه‌رگرتنى دوو ژه‌مه ڤاكسینى به‌كارهێنراو پارێزگارییهكى به‌رز ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ولهتوشبوون بهڤاكسینى كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ى90-95% ده‌پارێزیت"،وتیشى"له‌حاڵه‌تى زۆر كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه تووشى ده‌بن به‌ڵام پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه نابێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌مان پرۆتۆكۆڵى ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كات وبه‌پێى ڕاسپارده‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى"،وتیشى"هه‌ر كاتێك گۆڕانكارى ڕوویدا به‌فه‌رمى بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
شایه‌نى باسه كۆمپانیاى ڤایزه‌ر له(28ى/ته‌مموزى/2021)دووپاتیكرده‌وه ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسینى ڤایزه‌ر/پیونتیك دژه كۆڤیدى 19،به‌رگه‌ى له‌ش به‌هێزتر ده‌كات دژى ڤایرۆسى گۆڕاو ده‌لتا،به‌جیاوازى پاراستنى دوو ژه‌مى سه‌ره‌كى.
به‌مدواییه‌دا هه‌ندێك له‌وڵاتان به‌ئاڕاسته‌ى په‌یڕه‌وكردنى ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسینه‌كانى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌نگاویان نا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى گۆراوى ده‌لتا كه‌وا به‌زۆرى بڵاوبۆته‌وه.