به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بڕیاریدا به‌هاورده‌كردنى پێنج به‌روبومی كشتوكاڵی بۆ رێگاگرتن له به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى .
حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر بنه‌مای داتاكان محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه ڕێگه به هاورده‌كردنی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كانی (سیر، ته‌ماته، پیاز، شوتی و كاڵه‌ك) بدرێت له‌هه‌مو ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه، به‌رهه‌می ته‌ماته‌ش له هه‌ریه‌ك له ده‌روازه‌كانی زرباتیه و شه‌یب و شه‌لامجه و مونزریه‌وه هاورده بكرێت".
ڕونیشیكرده‌وه"هۆكاری رێگه‌پێدان به هاورده‌كردنی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان، كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه، هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆش، هاتنی سه‌ردانه ملیۆنیه‌كه‌ی یادی عاشورایه كه پێوستیان به‌خۆراكێكی رۆژانه‌ی زۆر هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد" سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆییه له‌لایه‌ك، پاراستنی مافی به‌كاربه‌ره له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵه‌وه په‌ینی كیمیایی به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شده‌كرێت".