به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،گۆڕه‌پانى عێراق له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى كراوه‌یه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشوازیكرد له توشیمیتسو موتێگی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن وشاندى یاوه‌رى"،وتیشى"هه‌ردوولا ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى هاریكارى دووقۆڵى،وچڕكردنهوهى ئاڵوگۆڕى بازرگانى،وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد".
كازمى،له‌دیداره‌كه جه‌ختیكرده‌وه له"گرنگى ئه‌زموونى ژاپۆن له‌دیدگاى عێراقه‌وه،وچڕكردنهوهى هه‌وڵه‌كان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"گۆڕه‌پانى عێراق له‌به‌رده‌م وهرههێنانى ژاپۆن له‌بواره جیاجیاكان كراوه‌یه،به‌تایبه‌تیش بواره‌كانى وزه ونه‌وت،وكاره‌با،ووزه‌ى جێگره‌وه ونوێگهرى".
كازمى"پێزانینى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ڕۆڵى ژاپۆن له‌به‌رده‌م دۆسییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان"،هه‌روه‌ها"ستایشى ئه‌و پرۆژانهیشى كرد كه‌له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت،له‌و ناوچانه‌ى له‌ده‌ستى تاقمه تیرۆرستییه‌كانى داعشه‌وه ڕزگاركران،له‌ڕێگاى چه‌سپاندنى ئاسایش،وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام تیایاندا".
سه‌رۆك وه‌زیران،جارێكى تر بۆ شاندى میوان"جه‌ختیكرده‌وه لهبانگهێشتكردنى ژاپۆن بۆ به‌شداریكردن به‌شێوه‌ى چاو‌دێر،له‌كۆنگره‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى،كه‌له‌كۆتایی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن به‌غداوه میواندارى ده‌كرێت".
لاى خۆیه‌وه،توشیمیتسو موتێگی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن،ستایشى"دهسپێشخهرییهكانى عێراق كرد كهدهنگدانهوهى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى"،هه‌روه‌ها"بهفاكتهرێكى گرنگ لهفاكتهرهكانى چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه،وئهركهكانى هێوهركردنهوهیان ناویبرد".
موتێگی"پشتیوانى ژاپۆنى بۆ به‌رنامه‌ى حكومه‌ت ده‌ڕبڕى بۆ چاكسازى ئابوورى به‌نواندنى به‌رنامه‌ى كاغه‌زى سپى"،سه‌رله‌نوێ"ئاماده‌یی ژاپۆنیشى ده‌ڕبڕى بۆ پشتیوانى جێبه‌جێكردنى كاغه‌زى سپى،له‌ڕێگاى كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندى ئابوورى كه‌له‌كۆتایی ساڵى 2020 پێكهێنرا".
شاندى ژاپۆنى جه‌ختیكرده‌وه"وڵاته‌كه به‌رده‌وام له‌پێشكه‌شكردنى هاریكارییه‌كان وپرۆگرامى یارمه‌تیدان له‌گه‌ڵ عێراق له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وبهرهنگاربوونهوهى توندڕه‌وى،وبهرهنگاربوونهوهى په‌تاى كۆرۆنا".