لیوا ڕه‌سوڵ پلانى په‌یڕه‌وكراو له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌تاڕمییه‌ ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 21-08-2021, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پلانه‌كانى په‌یڕه‌وكراو له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌تاڕمییه‌ ئاشكراكرد،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كه‌ كووژران وده‌ستگیركراون.
    ڕه‌سوڵ له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پلانه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌دووباره‌ كرانه‌وه‌ى كه‌رته‌كان وبڵاوه‌پێكردنیان وهه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كه‌ى دیكه‌ له‌چوارچێوه‌یدا فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان وكامێراى گه‌رمایی به‌كارده‌هێندرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"په‌یڕه‌كردنى ئه‌م پلانانه‌ له‌ماوه‌ى داهاتوودا ده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى گه‌وره‌ى ده‌بێت".
    وتیشى"ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ئاماده‌یه‌ وده‌زگاكان له‌ماوه‌ى ڕابردوو تاوه‌كو ئێستاش ئه‌ركێكى گه‌وره‌یان گێڕاوه‌ له‌دیاریكردنى پێگه‌كانى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا به‌تایبه‌تیش شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ژماره‌یه‌ك تیرۆست له‌و حه‌شارگانه‌ى خۆیان حه‌شاردۆته‌وه‌ كووژران وده‌ستگیركراون".
    ئاماژه‌یشیدا"ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامیدان به‌ڕاوه‌دوونانى ئه‌م پاشماوه‌یه‌ ونه‌هێشتنى ده‌رفه‌تیان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى چ به‌ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان بێت یان كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان"،روونیشیكرده‌وه‌"ڕێكخراوه‌كه‌ هێشتا له‌توانایدایه‌ كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى لێره‌ وله‌وێ ئه‌نجامبدات چ له‌ڕێگاى ته‌قه‌كردنى ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ یان له‌ڕێگاى چاندنى بۆمبى چێندراو به‌ڵام هیچ توانایه‌كى نییه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنى هیچ پێگه‌یه‌كى دیاریكراو".
    ڕه‌سوڵ دووپاتیشیكرده‌وه‌"كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كانمان ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن،وله‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان وله‌هه‌موو به‌ش وپێكهاته‌كان ئه‌نجامده‌ردێت وئه‌ركێكى گه‌وره‌ش ده‌گێڕن وئاسایش وسه‌قامگیرى ئه‌و ناوچانه‌ پته‌وتر ده‌كه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هاریكارییه‌كى زۆر گه‌وره‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى تاڕمییه‌ له‌گه‌ڵ كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌ جێگیركراوه‌كان له‌وێ به‌دى ده‌كرێت ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هاریكارییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌رته‌ ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان كه‌ به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستاون بۆ پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا وشارۆچكه‌ى تاڕمییه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"شه‌ڕه‌كان له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانى تیرۆر شه‌ڕى هه‌واڵگیرییه‌ بۆیه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كان"،وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌ئه‌ركێكى گه‌وره‌ هه‌ڵده‌ستێت وكارى سه‌ربازى به‌رده‌وام ده‌كات وبابه‌تێكى تر هه‌یه‌ ئه‌ویش پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كان ونه‌هێشتنى كه‌لێنه‌كانه‌ كه‌ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك له‌تیرۆرستان سوودى لێببینن له‌ناوچه‌ جیاجیاكان  به‌تایبه‌ت شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ كه‌پارێزگاكانى دیاله‌ وسه‌ڵاحه‌دین وئه‌نبار به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌".