به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هۆشداریدا له‌به‌كه‌م سه‌یركردنى مه‌ترسی تیرۆر،داوایشى كرد یه‌كریزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بنبڕ‌كردنى تیرۆر پته‌وتر بكرێت.
سه‌رۆك كۆمار له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"په‌لامارى ترسنۆكانه‌ى تیرۆر له‌تاڕمییه،كه‌بووه شه‌هیدبوونى ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆڵه‌كانمان له‌حه‌شدى شه‌عبى،جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى ئه‌منى وپشتیوانیكردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وبه‌كه‌م سه‌یر نه‌كردنى مه‌ترسى تیرۆر،وپێویستى پته‌وكردنى یه‌كڕیزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بنبڕ‌كردنى تیرۆر وڕێگریكردن له‌بوونى په‌ناگه‌ى ئارام بۆ تیرۆر له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كى جیهاندا".