به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند 18 ئه‌نجامده‌رى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستگیركراون.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر سكاڵاى ژماره‌یه‌ك كچ،تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌ركى هه‌واڵگیرییان چڕكرده‌وه،وبهخێرا بۆسه‌ی تۆكمه‌یان دانا به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى وبووه هۆى ده‌ستگیركردنى(6)ئه‌نجامده‌رى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌رهه‌ق به‌ژنان وسازش كردنیان به‌رامبه‌رى به‌ده‌ستهێنانى بڕه پاره‌یه‌ك له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لا".
وتیشى"تیمه‌كانى ده‌زگاكه دواى به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى دادوه‌رى وچڕكردنهوهى ئه‌ركى ئه‌منى له‌پارێزگاكانى كه‌ركوك،وئه‌نبار،وموسهننا،وواست،ونه‌جه‌ف،وبه‌سڕه،توانیان (12)ئه‌نجامده‌رى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌ستگیربكه‌ن،كه‌هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ژنان كردووه بهبڵاوكردنهوهى وێنه‌یان ئه‌گه‌ر بێت پاره‌یان پێنه‌ده‌ن"،ڕوونیشیكردهووه"وته له‌و تاوانبارانه وه‌رگیراوه،وسه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان".