به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق ڕوكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دوو ڕاسپارده‌ى نوێ ده‌ركرد.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ڕاسپاردهیداوه بهچڕكردنهوهى ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن وگهنجینهكانى پاڵپشتى لۆجستى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ولهچوارچێوهى كه‌رتى به‌رپرسیارێتى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"بههاوتهریبى له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ته‌واوكردنى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا،فه‌ریق ڕوكن فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وسه‌رۆكى لیژنه‌ى لاوه‌كى سه‌ر به‌لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ساڵى 2021،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى ئه‌منى لهبارهگاى فه‌رمانده‌ییه‌كه كرد،وتیایدا جه‌ختیكرده‌وه لهچڕكردنهوهى ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان دانراون بۆ پاراستنى بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن وگهنجینهكانى پاڵپشتى لۆجستى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وبهههماههنگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى وكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بهنواندى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگهكانى له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕهسافه،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌شێكى ئارام وسهقامگیردا".
بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش"هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى باره‌گاى پێشكه‌وتوو لهكهرخ وڕهسافه وفهرماندهى پۆلیسى به‌غدا ناوه‌نده‌كانى تۆماركردنى ده‌نگده‌رانیان به‌سه‌ركرده‌وه بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر پاراستنى ناوه‌نده‌كان وچڕكردنهوهى ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رته جێگیركراوهكان،له‌پاڵ ئه‌نجامدانى گه‌ڕێكى پشكنین بۆ سه‌ر گه‌نجینه‌كانى پاڵپشتى لۆجستى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان(گه‌نجینه‌كانى ڕه‌سافه)وله‌به‌ره‌ى كه‌رخ(گه‌نجینه‌كانى ده‌باش)بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر دواپێشهاته‌كانى وه‌رگرتنى گه‌نجینه‌كان وچڕكردنهوهى ڕێوشوێنه‌كان وقۆناغهكانى دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان".