به‌غدا-اه‌ع
عێراق سه‌رپه‌رشتى هه‌ژده‌هه‌مین كۆنگره‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رۆكه‌كانى ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه وبه‌ڵگه‌ى تاوانه‌كانى كرد.
محه‌مه‌د كومان ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ناوخۆى عه‌ره‌ب له‌ده‌ستپێكى كاره‌كانى كۆنگره‌كه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌لێكه‌وتى مه‌ترسیدارى هه‌بوو وبه‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى خسته ئه‌ستۆى ده‌زگاكانى ئاسایش،هه‌روه‌ها له‌میان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فیدیۆ كۆنفراس ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێكران،له‌نێویشیاندا تاوتوێكردنى بنه‌ماكانى داتاى بالستى(په‌نجه‌مۆرى چه‌ك)،وبه‌ستنه‌وه‌ى داتاكانى په‌نجه‌مۆرى ستراتیژى له‌نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى،له‌گه‌ڵ دانانى بنه‌ما وڕاسپارده‌ى عه‌ره‌بى له‌باره‌ى شێوازى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت،وڕێكارى پته‌وكردنى هاریكارى نێوان ئاسایشى نیشتمانى وده‌زگاكانى لێكۆڵینه‌وه وبه‌ڵگه‌كانى تاوان".
\لاى خۆیه‌وه لیوا دكتۆر ئه‌یاد عه‌بدولحه‌مزه عیساوى سه‌رۆكى كۆنگره‌كه له‌وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند"ئه‌م كۆنگره‌یه ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌رده‌وامیدان به‌ڕێره‌وى هاریكارى عه‌ره‌بى بۆ خزمه‌تكردنى دۆسییه هاوبه‌شه‌كان،ئێمه‌یش له‌بڕوایه‌داین گرنگه به‌ره‌وپێشبردنى سیاسه‌تى تاوانه‌كان به‌رده‌وامى هه‌بێت،وڕێوشوێنه‌كانى یه‌كبخرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه تیرۆرستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌سنوور ده‌به‌زێنن".