به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران،ئه‌مرۆ شه‌ممه،ژمارەیەک له ناوه‌نده‌كانى تاقیکردنەوە بەغدای به‌سه‌ركرده‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه ھیچ نەرمی نانوێنیین کە لەسەر ئاستی زانستی بکەوێت.
كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ژمارەیەک له ناوه‌نده‌كانى تاقیکردنەوە ولهیهكهمین ڕۆژى تاقیكردنه‌وه ناوهندییهكانى پۆله كۆتاكانى ئاماده‌یی ڕایگه‌یاند"وێرای ئەوەی وڵات بە رەوشێکی سەختی تەندروستیی، ئابووریی و ئەمنییدا تێپەڕدەبێت و جگە لەوەیش بە بەردەوامی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکرێنە ئامانج، بەڵام سوور بووین لەسەر ئەوەی تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدرێن و سەرکەوتنیش بەدی ده‌هێنین".
وتیشى: "رەوشی تەندورستیی لە عێراق بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، مەترسیدارە و لەبەر ئەوە پێویستە ھەمووان زیاتر پابەند بین بە رێکارە تەندروستییەکان، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئێوە تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەن و بەرەوڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە، ھیچ نەرمی نانوێنیین کە لەسەر ئاستی زانستی بکەوێت".
راشیگه‌یاندووه: "بەر لەوەی تاقیکردنەوەکان دەست پێ بکەن، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردبوو کە سەرجەم پێداویستییەکان بە گرتنەبەری رێوشوێنە تەندروستییەکان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دابین بکرێت بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچن و گیانی قوتابیان و مامۆستایانیش بپارێزرێت".