به‌غدا-اه‌ع
کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وەزارەتی نەوتی فیدراڵ رۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
ئەترووشی له‌لێدوانى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت گەیشتینە ئەو بڕیارە رۆژانە لە عێراقەوە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بگاتە هەرێمی کوردستان و ئەو پرۆسەیەش لە 23ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات"،وتیشى"نرخی ئەو بەنزینەی دێتە هەرێمی کوردستان لیتری بە 650 دینار دەبێت و بە کوالێتیەکی زۆر باشیش،ئەو سیستەمەی لەگەڵ وەزیری نەوتی فیدراڵ دایانناوە، ئەو بەنزینەی دێت بەسەر وێستگەکانی بەنزین لەژێر سەرپەرشتیی خۆى و وەزارەت دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچی بەفیڕۆ نەچێت و گەندەڵیشی تێدا نەکرێت".
ئاماژه‌یشیدا"كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت سه‌ركه‌وتوو وبه‌رهه‌مدار بوو سه‌رئه‌نجامیش ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر دەرکردنی بڕیارێک لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کە ئەمساڵ هەموو پێداویستییەکانی کوردستان لە نەوتی سپی بە تەواوەتی لەلایەن بەغداوە دابین دەکرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئەمساڵ بۆ ئەم زستانە نەوتی سپی دەگاتە هەموو ماڵێکی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکەش لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات".
وتیشى"یه‌ده‌گى غازى سروشتى له‌هه‌رێمى كوردستان به25 ترلیۆن مه‌تر سێجا مه‌زه‌نده ده‌كرێت"،ئاماژه‌یشیدا"گرێبه‌سته‌كانى ئێستاى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كلاسیكین".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"غازی کوردستان ئەوەی ئێستا بەرهەمی دەهێنێت لە کێڵگەی کۆرمۆر نزیکەی 420 ملیار پێ سێجایە، ئەوە غازێکی شیرین و نایابە، بۆ کارەبا باشتر لەوە نییە، پێویستی بە پاڵاوتن و چارەسەر نییە، خۆی بە پاکی دەردەچێت، ئێستا پەرە بە بەرهەمهێنانی ئەو غازە لەو کێڵگەیە دەدرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"سووتاندنی غازی پەیوەست بە نەوت لە کێڵگەکان یەکێکە لە کێشەکانی بەرهەمهێنانی نەوت کە کاریگەریی لەسەر ژینگە و تەندروستیی هاونیشتمانیان هەیە، بۆین 18 مانگ مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت دراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو غازەی دەسووتێندرێت و نابێت یەک پێ سێجاش لەو گازە بسووتێندرێت لە کاتێکدا پێشتر رۆژانە زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا لەو غازە سووتێندراوە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات