به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌باره‌ى ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسینه‌كانى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وڵاتان به‌كارده‌هێندرێت ڕوونكردنه‌وه‌یدا،دووپاتیشیكرده‌وه پرۆتۆكۆڵى په‌یڕه‌وكراو پێدانى دوو ژه‌مه له ڤاكسینه‌كان.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند" پرۆتۆكۆڵى په‌یڕه‌وكراو له‌ئێستادا ولهزۆربهى وڵاتان پێدانى دوو ژه‌مه لهڤاكسینه به‌كارهێنراوه‌كان كه كارابوونیان سه‌لمێندراوه".
به‌در وتیشى"هه‌موو هێما زانستییه‌كان جهختدهكهنهوه وه‌رگرتنى دوو ژه‌مه ڤاكسینى به‌كارهێنراو پارێزگارییهكى به‌رز ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ولهتوشبوون بهڤاكسینى كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ى90-95% ده‌پارێزیت"،وتیشى"له‌حاڵه‌تى زۆر كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه تووشى ده‌بن به‌ڵام پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه نابێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌مان پرۆتۆكۆڵى ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كات وبه‌پێى ڕاسپارده‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى"،وتیشى"هه‌ر كاتێك گۆڕانكارى ڕوویدا به‌فه‌رمى بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
شایه‌نى باسه كۆمپانیاى ڤایزه‌ر له(28ى/ته‌مموزى/2021)دووپاتیكرده‌وه ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسینى ڤایزه‌ر/پیونتیك دژه كۆڤیدى 19،به‌رگه‌ى له‌ش به‌هێزتر ده‌كات دژى ڤایرۆسى گۆڕاو ده‌لتا،به‌جیاوازى پاراستنى دوو ژه‌مى سه‌ره‌كى.
به‌مدواییه‌دا هه‌ندێك له‌وڵاتان به‌ئاڕاسته‌ى په‌یڕه‌وكردنى ژه‌مى سێیه‌مى ڤاكسینه‌كانى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌نگاویان نا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى گۆراوى ده‌لتا كه‌وا به‌زۆرى بڵاوبۆته‌وه.