وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌واڵى ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌ له‌یه‌كێك له‌وێستگه‌كانى ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 20-08-2021, 17:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هه‌واڵى ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌ له‌یه‌كێك له‌وێستگه‌كانى ڕه‌تكرده‌وه‌،داوایشى كرد به‌ئاگادارییه‌وه‌ زانیارییه‌كان بگوازرێته‌وه‌ وبه‌زانیارى هه‌واڵى بێ بنه‌ماى ڕاى گشتى چه‌واشه‌ نه‌كه‌ن.
    وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌با سه‌رجه‌م كاربه‌ده‌ستدانى ئه‌ندازیارى وهونه‌رى وپیشگه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌ركى ته‌كنیكى خستۆته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشى بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان وپشتیوانى كردنى سیسته‌مى ته‌زووى كاره‌با له‌ڕووى(به‌رهه‌مهێنان وگواستنه‌وه‌ ودابه‌شكردن)،وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پلانى به‌مه‌وادى كورت ومامناوه‌ند ودرێژخایه‌ن داناوه‌ بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنان ونه‌هێشتنى بارگرانى وچاره‌سه‌ركردنى ئه‌گه‌رى شكستهێنان له‌سێكته‌رى دابه‌شكردن". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وه‌زاره‌تى كاره‌با سه‌رتاپاى هه‌واڵى هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له‌وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌باشوورى به‌غدا،وه‌ك ئه‌ركێكى پیشه‌یی ده‌بوایه‌ به‌ئاگادارییه‌وه‌ زانیارییه‌كان بگوازرێته‌وه‌ وبه‌زانیارى هه‌واڵى بێ بنه‌ماى ڕاى گشتى چه‌واشه‌ نه‌كه‌ن،وزانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمى باوه‌ڕپێكراوه‌كانى وه‌ربگیرێت".
    ئاماژه‌یشیدا"ته‌نها گرفتێكى ته‌كنیكى میكانیكى زۆر سروشتى به‌هۆى سه‌وداكردنى له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ جۆراوجۆره‌كان ڕوویداوه‌،له‌یه‌كێك له‌هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ له‌نێو وێستگه‌كه‌ وله‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاكسازى وكارمه‌ندانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با ناوچه‌ى ناوه‌ڕاست وبه‌رهه‌مهێناى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ چاره‌سه‌ركرا،وسیسته‌مه‌كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر نه‌بوو ته‌نها 90 میگاوات كاریگه‌رى هه‌بوو وچاره‌سه‌ریش كرا وهێڵه‌كه‌ به‌كارخرایه‌وه‌".