سیانزه‌ تاوانبار كه‌له‌نێویشیاندا تیرۆرستێك هه‌یه‌ له‌به‌غدا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 20-08-2021, 17:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند 13 تاوانبار به‌پێى مادده‌ یاساییه‌ جیاجیاكانى ده‌ستگیركراون وله‌نێویشیاندا تیرۆرستێك هه‌یه‌.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وئاژانسه‌كانى هه‌واڵگیری،له‌میان باره‌گا پێشكه‌وتووه‌كان له‌كه‌رخ وڕه‌سافه‌،به‌رده‌وامن له‌ئه‌ركه‌كانیان له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش،وله‌سه‌ر ده‌رچووان وتاوانه‌ ڕێكخراوه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئاست باڵا له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگیرى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،وئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى،هێزێك له‌لیواى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى توانى تاوانبارێك به‌پێى مادده‌ى(4/1) تیرۆر به‌فه‌رمانى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دیاله‌ ده‌ستگیربكات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنى تیرۆرسته‌كه‌ له‌ناوچه‌ى غه‌زالییه‌ جێبه‌جێكراوه‌،وبه‌پێى یاسا ڕاده‌ستى لایه‌نى مه‌به‌ست كراوه‌".
    وتیشى"تیمه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،توانیان(9)تاوانبار به‌پێى مادده‌ یاساییه‌ جیاجیاكان ده‌ستگیر بكه‌ن،له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى(18)گرام مادده‌ى كریستاڵ،و(92)حه‌پى هۆشبه‌ر،و(6)كه‌ره‌سته‌ى به‌ركاهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان،و(9)ده‌مانچه‌،و(7)چه‌كى جۆراجۆر،و(424)گوللـه‌ى چه‌كى جۆراجۆر"،وتیشى"كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى،له‌ڕێگاى چالاكییه‌كى ئه‌منى توانى (3)داواكراوى دادگا به‌تاوانى هه‌ڕه‌شه‌كردن ورفاندن ده‌ستگیربكات،له‌پاڵ ده‌ستگیركردنى ژنه‌ تاوانبارێك به‌ساخته‌كردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى".
    ئاماژه‌یشیدا"تاوانبار وكه‌ره‌سته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ڕاده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراون".