به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا پێشوازیكرد له‌زیاتر له5هه‌زار زیاره‌تكارى بیانى.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كارگێڕى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌هه‌ماهه‌نگى كردنى كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار بۆ به‌رێكردنى زیاره‌تكارانى ئیمامى حسێن(سڵاوى خواى لێبێت)له‌میان په‌یڕه‌وكردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه كارپێكراوه‌كان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق"،ئاماژه‌یشیدا"فڕۆكه‌خانه‌كه له‌سێ ڕۆژى ڕابردوودا پێشوازیكرد له‌زیاتر له5 هه‌زار زیاره‌تكار له‌ناسنامه جیاوازه‌كان بۆ زیاره‌تكردنى مه‌زارگا پێرۆزه‌كانى عێراق".
ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى به‌ته‌واوه‌تى پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى تایبه‌ت به‌ڕێكخستنى میكانزمى هاتنى گروپه گه‌شتیارییه‌كان بۆ وڵات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كارگێڕى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ لایه‌نه پاڵپشتیكه‌ره‌كان(ته‌ندروستى ،ناوخۆ،ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار)كارده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ زیاره‌تكاران وگروپه گه‌شتیارییه‌كان به‌هاوئاهه‌نگییه‌كى باڵا وبه بێ هه‌بوونى هیچ گرفتێك".