بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵاى سهربهخۆى هەڵبژاردنەکان،ئهمڕۆ ههینى، ڕایگهیاند ئامادەکارییە لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تەواوبون،وئاماژهیشیدا هەر کشانەوە و بایکۆتێک رووبدات کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆن دروست ناکات.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند، کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا تەواوکردوە و لەئێستادا لە قۆناغی کۆتایی چاپکردنی کارتی دەنگداندایە.
ئاماژەى بەوەکرد، کۆمسیۆن قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانی تەواو کردوە، لە کۆتایی ئەم مانگە و لە قۆناغی دووەمیشدا ئامێرەکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن تاقیدەکاتەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەوەشى خستەڕوو، تا ئێستا هیچ کاندیدێک داوای بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردن پێشکەش نەکردوە کە ژمارەیان سێ هەزار و (249) کاندیدە.
جەختیکردەوە لەوەى کە هەر کشانەوە و بایکۆتێکیش رووبدات کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆن دروست ناکات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات