به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پلانێكى ئاشكراكرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنى چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى ودهستبهركردنى رادارى پێشكه‌وتوو،دووپاتیشیكرده‌وه جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه پێویستى بهبوودجهى زه‌به‌لاحه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی به‌رگرى ئاسمانى،ڕادارى هه‌یه،هه‌روه‌ها چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى مامناوه‌ند ونزمیشى هه‌یه"،وتیشى"فه‌رمانده‌یی به‌رگرى ئاسمانى پێویستى بهچهكى تر‌ى پێشكه‌وتوو هه‌یه له‌بوارى به‌رزاییه بڵنده‌كان،ولهبوارى ده‌رخستنى رادار له‌كایه‌ی جیاكردنه‌وه،ئه‌مه‌یش پێویستى بهبوودجهى زه‌به‌لاح هه‌یه".
خه‌فاجى ڕوونیشیكرده‌وه"پلانێك هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى وفه‌رمانده‌یی به‌رگرى ئاسمانى له‌ڕێگاى رادار وچهكى پێشكه‌وتوو ده‌توانێت رووبه‌رووى هه‌ر ئامانجێك ببێت وێرانى بكات ئه‌گه‌ر هات هه‌وڵى بهزاندى كایه‌ى ئاسمانى عێراق بدات"،ئاماژه‌یشیدا"پلانه‌كه بریتییه له‌كڕینى چه‌كى پێشكه‌وتوو،ومهشقپێكردنى كارمه‌ندان به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌ییانه تاوه‌كو بتوانن ئه‌ركى خویان جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێى چه‌كى پێشكه‌وتوو كه‌ده‌ستى ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هیچ وڵاتێكى دیاریكراو بۆ كڕێنى كه‌لوپه‌له‌كان له‌ئارادانییه،وله‌كاتى ده‌سته‌به‌ركردنى بوودجه لیژنه‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و چه‌كانه‌ى گونجاون بۆ كایه‌ى ئاسمانى عێراق وتواناكانیان،هه‌روه‌ها ئاڵنگارییهكانیش"،روونیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى رادار ومه‌وداى پێداویستییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌سامانى ته‌رخانكراو به‌پێى دیاریكردنى گۆڕه‌پانى ئۆپراسیۆنه‌كان وبه‌پێى پێویستى".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا