بهغدا-اهع
وەزارەتی کارەبا،دوێنی چوارشەممە بەرزترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی بۆ سیستمی نیشتمانی ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند:"رۆژی چوارشەممە،توانی ڕێژەی بەرهەمهێنانی 21 هەزار و 145 میگاوتە بەدەست بهێنێت، کە زۆرترین ڕێژەی بەرهەمهێنان لە لایەن سیستەمی کارەبایی".
وتیشی:"ئەم دەستکەوتە لە نێوان هەوڵە چڕوپڕەکانی وەزاریدا هات، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ وەزارەتی کارەبا لە مانگی تەموزی ئەمساڵ و چاودێری ڕاستەوخۆی و جەختیشی لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی کەرتی کارەبا لە ڕێگەی بازدانێکی کەیفی لە ئاستی پرۆژە کارەباییەکان و پەرەپێدانی چارەسەری جێبەجێکردن لە جیاتی چارەسەری کاتیی پچکاری".
وەزارەتی کارەبا جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر بەندی قۆناغی ئێستا ناوەستێتەوە، بەڵکو لە ڕێگەی فراوانکردنی درێژکردنەوەی هێڵەکانی کارەبا و ئاوەدانکردنەوەی تۆڕەکانی دابەشکردن و هەروەها بەردەوامبوونی پرۆژەکانی ئینرژی نوێبوونەوە و پەیوەندی کارەبایی و ناساندنی خولی و دەورەی ئاوێتە هەموو وێستگەکان بە پێی ستراتیژیە فراوانەکان بناسێنن بۆ گەیشتن بە گەڕانەوەی ئابووری و گەشەپێدان".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا وەزارەتەکە ئاماژە بە نیازی خۆی کرد کە گەشتەکەی تەواو بکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی سیستەمی نەتەوەیی و پاراستنی لە دەستی تیرۆر و بە قوربانیدانی هەموو سەرچاوە و ئەگەرەکانی بۆ گەیشتن بە باشبوونی هاوڵاتی.