بهغدا-اهع
سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی مەحمود ئەلتەمیمی،ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێوانەیەکی نوێی بۆ ژماردنی ژمارەی فەرمانبەران لەدامودەزگاکانی دەوڵەتدا ئاشکرا کرد.
تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) ی ڕاگەیاند" تا ئێستا داتای وردی کارمەندانی بۆ دابین نەکراوە بۆ دامەزراندنی داتابەیسێک".
ناوبراو، وتیشی:"ئەنجومەنەکە داوا دەکات و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات لەگەڵ وەزارەتەکان، ئەو بابەتە ئاڵۆزە و ئاسان نییە"
تەمیمی، وتیشی:"لەڕێگەی ناسنامەی بایۆمەتری کە یاسای بودجە بۆ دابین کراوە و کاتێک ئەو ڕێوشوێنانە تەواو دەبن و ئەو ناسنامەیانە دەدرێتە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، ئەوا ژمارەی ورد و وردەکارییەکانمان دەبێت لە ڕووی ڕەگەزەوە و هەروەها نێر و مێ و تیگرای خوێندن و پسپۆری ورد".