تاوه‌ره‌كانى كاره‌با له‌باكوورى كه‌ربه‌لا به‌كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ كرایه‌ ئامانج

ئەمنی
  • 19-08-2021, 13:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌باكوورى كه‌ربه‌لا به‌كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ كرایه‌ ئامانج
    وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با ئێواره‌ى دوێنى چوارشه‌ممه‌،ڕووبه‌رووى كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ بۆته‌وه‌ له‌ڕێگاى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێندراو كه‌بووه‌ زیان گه‌یاندنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز".
    وتیشى"په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ بریتی بوو له‌به‌ئامانجگرتنى تاوه‌رى ژماره‌(60)بۆ هه‌ردوو هێڵى(موسه‌یه‌ب-باكوورى كه‌ربه‌لا)و(موسه‌یه‌ب-ڕۆژهه‌ڵاتى كه‌ربه‌لا)كه‌بوو هۆى دابڕانى دوو ئه‌ستوونى تاوه‌ره‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كه‌ بكه‌وێت".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌ركه‌كان چركراونه‌ته‌وه‌ وبه‌هه‌مه‌چه‌شنه‌یی له‌كاژێر یه‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كاره‌كان جێبه‌جێكران"،ڕایشیگه‌یاند"دووباره‌ بوونه‌وه‌ى هێڕشه‌كان بۆ سه‌ر هێڵى گواستنه‌وه‌ له‌دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌په‌لاماره‌كانى پێشوو به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر رق وكینه‌ى دووژمن به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان عێراق".